كۆسره‌ت ره‌سول، جیگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی كه چه‌ند رۆژێكه نه‌خۆشكه‌وتووه، بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی ده‌برێته به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی رووداو، رۆژی چوارشه‌ممه 15-11-2017، كۆسره‌ت ره‌سول به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه ده‌برێته توركیا، له‌وێشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ره‌و به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێده‌كرێت.
هاوكات د. دارا ره‌شید، پزیشكی تایبه‌تی كۆسره‌ت ره‌سول راگه‌یاندووه: باری ته‌ندروستی ناوبراو به‌ره‌و باشی چووه، ده‌ستی به نانخواردن كردووه‌ته‌وه و قسه‌ش له‌گه‌ڵ میوانه‌كانی ده‌كات، به‌ڵام هێشتا له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایه.
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه 11-11-2017، كۆسره‌ت ره‌سول باری ته‌ندروستی تێكچوو و گه‌یێندرایه نه‌خۆشخانه‌ی فارووقی پزیشكی له سلێمانی، پاشان نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بۆ بۆرییه‌كانی ریخۆله بۆ ئه‌نجامدرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.