Erbil 3°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 05:23

عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق باره‌گاکانی به‌ره‌ی تورکمانی له‌ خورماتوو تاڵان ده‌کات

به‌رپرسی به‌ره‌ی توركمانی و ژماره‌یه‌ك پاسه‌وان ده‌ستگیركران
کوردستان TV
100%


له‌ خورماتوو هێزه‌كانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی، به‌بیانۆی خیانه‌ت كردن له‌ شیعه‌كانی خورماتوو و سیخوڕیكردن بۆ توركیا هێرشیانكرده‌ سه‌ر باره‌گاكانی به‌ره‌ی توركمانی دوای شه‌رێكی سه‌خت له‌ نێوان هه‌ردوولادا ژماره‌یه‌كیان ده‌ستگیركران و باره‌گاكه‌یان له‌لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه‌ تاڵانكراوه‌ و ده‌ستیش به‌سه‌ر بینایه‌ی باره‌گاكه‌دا گیراوه.

سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌، گروپی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی، به‌بیانۆی خیانه‌ت كردن له‌ شیعه‌كانی خورماتوو و سیخوڕیكردن بۆ توركیا، هێرشیانكرده‌ سه‌ر باره‌گاكانی به‌ره‌ی توركمانی له‌ خورماتوو، دوای شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان هه‌ردوولا، حه‌سه‌ن كه‌ریم به‌رپرسی به‌ره‌ی توركمانی له‌ خورماتوو و پاسه‌وانه‌كانی له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ ده‌ستگیركران.
 
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، دوای ده‌ستگیركردنی به‌رپرسی به‌ره‌ی توركمانی و پاسه‌وانه‌كانی، باره‌گاكه‌یان له‌لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه‌ تاڵانكراوه‌ و ده‌ستیش به‌سه‌ر بینایه‌ی باره‌گاكه‌دا گیراوه. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.