Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 20:02

وەزارەتی تەندروستی: ژمارەی تووشبووانی نەخۆشیی شەکرە لە باشووری کوردستان 85 هەزار کەسی تێپەڕاندووە

وەزارەتی تەندروستی له‌ باره‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%


وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رادەگەیێنێت ژمارەی تووشبووانی نەخۆشیی شەکرە لە باشووری کوردستان 85 هەزار کەسی تێپەڕاندووە و هەوڵەکانیان چرڕکردووەتەوە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری زیاتر لەبارەی رێگەکانی خۆپارێزی لە نەخۆشییەکە.


ئه‌مڕۆ له‌راگه‌یه‌نراوێكدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان هانی هاووڵاتیانیدا بۆ خۆپارێزی لەنەخۆشی شەکرە ڕەچاوی شێوازی ژیانی تەندروست بکەن بەوەرزشکردن و خواردنی تەندروست و وازهێنان لەجگەرە کێشان و دوورکەوتنەوە لە خواردنە خێراکان و خواردنەوە گازیەکان.

هەروه‌ها داوای‌ ئەنجامدانی پشکنینی خوێنی‌ كردووه‌ بۆ زانینی ئاستی شەکر لەخوێن و دڵنیابوون لە تەندروستی، چونکە بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە ژمارەیەکی زۆری نەخۆشانی شەکرە هیچ نیشانەیەکیان نییە و کەسەکان بەخۆیان نازانن تا قۆناغی دروستبوونی ماکەکانی نەخۆشیەکە لەشێوەی لێدانی جەڵتەی دڵ و مێشک یان پەککەوتنی گورچیلە و کوێر بوون.

توشبوانی‌ شه‌كره‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان ته‌نها گیرۆده‌ی‌ ئه‌و ئازاره‌ نین كه‌ ده‌بێت به‌درێژایی ته‌مه‌نیان چاره‌سه‌ری‌ بۆ وه‌ربگرن، به‌ڵكو گرانی‌ ده‌رمانه‌كان بارێكی‌ قورسی‌ له‌سه‌ر دروستكردوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.