Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:39

مزاحم ئه‌لحوه‌یت: راگه‌یاندنه‌ به‌ کرێگیراوه‌کانی مالیکی ده‌یانه‌وێ وێنه‌ی هه‌رێمی کوردستان بشێوێنن

هه‌واڵی ده‌ركردنی خێزانه‌ عه‌ره‌به‌كان دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

وته‌بێژ به‌ناوی هۆزه‌ عه‌شائیره‌كانی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌ هه‌ندێك ماڵپه‌ری عه‌ره‌بی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر ئاواره‌ عه‌ره‌به‌كانی ده‌ركردووه‌، دووره‌ له‌راستییه‌وه‌و هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی نیییه‌.

مزاحم ئه‌لحوه‌یت، وته‌بێژبه‌ناوی هۆزه‌ عه‌شائیره‌كانی نه‌ینه‌وا، به‌ ماڵپه‌ری به‌غداد ئه‌لیومی راگه‌یاندووه‌: سه‌رجه‌م خێزانه‌ عه‌ره‌به‌كانی دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان، ژیانێكی ئاسایی به‌رێوه‌ ده‌به‌ن و رووبه‌رووی هیچ گرفتێكی له‌و شێوه‌یه‌ نه‌بوونه‌ته‌وه‌.

گوتیشی: داموده‌زگانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك چۆن رۆژانه‌  كاروباری هاووڵاتیانی كورد رایی ده‌كه‌ن، ئاواش خزمه‌ت به‌ ئاواره‌ عه‌ره‌به‌كان و یاساش بۆ هه‌مووان وه‌كو یه‌كه‌.

حوه‌یت ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه‌ راگه‌یاندنه‌ به‌ كرێگراوه‌كانی مالیكی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌یان بڵاوكردۆته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی هه‌رێمی كوردستان بشێوێنن.

جه‌ختیشكرده‌وه‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كاتێك هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بوو ملیۆنان ئاواره‌ی عه‌ره‌ب له‌ ئامێز بكات، حكومه‌تی عێراق ئاماده‌ نه‌بوو پێشوازی له‌ ئاواره‌كانی ئه‌نبار بكات و ده‌رگای چوونه‌ نێو به‌غدای به‌ روودا داخستن.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.