ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 31ی ئاب، عه‌باس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگه‌یاند، بنیامین ناتانیاهۆ یاریی بە رای گشتیی و سیاسەتەکانی ئەمریکا ده‌كات و سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكای ڕاكێشایه ناو جه‌نگ دژی ئیمه .
عێراقچی له‌سه‌ر بلادفۆڕمی "ئێكس" پۆستێكی كردووه و رایگه‌یاندووه: نه‌تانیاهۆ یاری به ڕای گشتیی و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و به شانازییه‌وه به زمانی عیبری ئه‌وه‌ی گوتووه و ڕایگه‌یاندووه، كه ئه‌مه‌ریكای هه‌ڵخه‌له‌تاندووه.
عه‌باس عێراقچی له نووسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، نه‌تانیاهۆ ئه‌مه‌ریكای ڕاكێشاوه‌ته ناو جه‌نگ دژی ئه‌وان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕاشیگه‌یاندووه: نازانم چۆن ئه‌وه به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكادا تێپه‌ڕیووه كه نه‌تانیاهۆ له ڕێگه‌ی چه‌ندین وتاری ڤیدیۆیی به گاڵته و پێكه‌نینه‌وه باسی له ڕاكێشانی ئه‌مه‌ریكا كردووه بۆ جه‌نگ دژی ئێران، له‌لایه‌كی تر ستایشی دۆناڵد تره‌مپی كردووه بۆ شوێن بزركردنی قسه‌كانی.
عه‌باس عێراقچی ڕاشیگه‌یاندووه، له ڕابردوودا له ماوه‌ی جه‌نگدا نه‌تانیاهۆ ڕۆڵی هه‌بووه له ده‌ركردنی بڕیاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا دژی ئه‌وان و به‌وه تۆمه‌تباری كرد كه وه‌كو سیاسییه‌كی ته‌ڵه‌كه‌باز توانیوویه‌تی ئه‌مه‌ریكا په‌لكێشی جه‌نگ دژ به ئێران بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.