ئهمڕۆ دووشەممە 31ی ئاب، حکوومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، کە ڕێگەی بە نوێنەرانی حکوومەتی تاڵیبان داوە بچنە ناو وڵاتەکەوە بۆ ئەوەی تەنها مامەڵە لەگەڵ بابەتە "تەکنیکیەکان" بکەن، بە ئامانجی خێراترکردنی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی ئەفغانیی بۆ وڵاتەکەیان.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەرلین گوتی: ڕێککەوتووین لەسەر ئەوەی ڕێگە بە تیمێکی پشتیوانی تەکنیکی بدرێت له حكوومهتی تالیبان بۆ ماوەیەکی کورت بێنه ناو ئهڵمانیا، ئهوهش لهپێناو خێراتر كردنی لایهنه تهكنیكی و یاساییهكانی پرۆسهی ناردنهوهی كۆچبهرانی ئهفغانی بۆ ئهفغانستان.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئهڵمانیا گوتی: "لە بەرژەوەندی ئێمە دایە کە نوێنەرایەتییەکانی ئەفغانستان لە دەرەوەی وڵات بتوانن خزمەتگوزاری کونسوڵگەریی پێشکەش بە نزیکەی 450 هەزار هاووڵاتیی ئەفغانی بکەن کە لە ئەڵمانیا دەژین و بەشدارییەکی كارا بكهن لە ئۆپەراسیۆنەکانی ناردنهوهی پهنابهرانی ئهفغانیدا."
بە گوتەی گوتەبێژی تاڵیبان، نوێنەرانی تاڵیبان پشکنینی ئەمنییان بۆ کراوە و دوای مانەوەیهكی کورت مهودا ئهڵمانیا جێدەهێڵن.
گوتیشی، ئەوان تەکنیکار و ئەندازیارن کە دڵنیا دەبنەوە لەوەی کە ئامێرەکان بە دروستی کاردەکەن، بەجۆرێک، دەتوانرێت بۆ نموونە ڤیزا و ستیکەری فەرمی لەسەر پاسپۆرت چاپ بکرێت.
هەفتەی ڕابردوو ئەڵمانیا 23 ئەفغانی دیپۆرتی کابول کردهوه کە هیچ کامیان سزای تاوانکارییان نەبوو.
جێی باسه، بەرلین بە سەرپەرشتی فریدریش مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، لەم دواییانەدا سیاسەتی کۆچبەری توندتر کردووه، دوای ئەوەی لە ساڵانی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران و پەناخوازانی ئهفغانیی وەرگرت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.