ئه‌مرۆ دووشەممە 31ی ئاب، حكوومه‌تی یۆنان ڕایگەیاند، کە ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ئیسرائیل بە بەهای نزیکەی سێ ملیار یۆرۆ واژۆ کردووە بۆ دروستکردنی سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانی بۆ یۆنان بە ناوی "قەڵغانی ئەکیل"، ئه‌مه‌ش له پێناو به‌هێزكردنی سنووری خاكه‌كه‌ی له هه‌ر پێشهات و مه‌ترسییه‌ك.
ای خۆیه‌وه وەزارەتی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئیسرائیل بۆ یۆنان دروستی دەکات، بەپێی ڕێککەوتنەکە، سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی گشتگیر و فرە چینە، لەسەر سیستەمی دروستکراوی ئیسرائیل و لەسەر ئەو ئەزموونە بەرفراوانەی ئۆپەراسیۆنی دامەزراوەی بەرگریی ئیسرائیل لەکاتی جەنگدا بەدەستیهێناوە دروست ده‌كرێت.
لای خۆیه‌وه، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "ئەو ڕێککەوتنە ئەمنییەی ئەمڕۆ لەگەڵ یۆنان واژۆکراوە، یەکێکە لە گەورەترین ڕێککەوتنەکانی مێژووی وڵاتەکە، درێژەپێدەری ڕاستەوخۆی ئەو هاوپەیمانییەیە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست کە 10 ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ یۆنان و قوبرس ئه‌نجاممان دا.
ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ش بەڵگەی زیاترە لەسەر توانا گەورەکانی پیشەسازی چه‌ك و بەرگریی و تەکنەلۆژی ئیسرائیل.
نه‌تانیاهۆ،ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم هەنگاوە دەربڕینی هێزی ئیسرائیلە كه متمانە بە هەناردەکردنی چه‌كی بەرگریی و بەهێزکردنی هاوپەیمانییە ناوچەییەکان زیاتر ده‌كات.
ڕێککەوتنەکە لە تەلئەبیب لە نێوان ئەمیر بارام بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل و هاوتا یۆنانییەکەی ئیۆنیس بۆراس واژۆ کراوە.
له‌و باریه‌وه، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگری یۆنان بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، ئەسینا پلانەکانی بۆ کڕینی سیستەمی بەرگری مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی "قەڵغانی ئەکیل"ی ئیسرائیل پەسەند کردووە، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانێکی گەورەی خەرجکردنی بەرگریدا کە 4.2 ملیار یۆرۆیە.
لای خۆیه‌وه، نیکۆس دێندیاس وەزیری بەرگریی یۆنان رایگه‌یاندووه: ته‌كنه‌لۆژیای چه‌كی به‌رگریی پێشكه‌وتووه و ده‌بێت خۆمان له‌گه‌ڵ واقیعی به‌رگریی بگونجێنین بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر پێشهاتێك له ناوچه‌كه‌دا.
ئاماژەی بەوەشکرد، "یۆنان یەکەم وڵاتە لە یەکێتی ئەوروپادا" سیستەمێکی هاوشێوەی سیستەمی ئیسرائیلی گرتەبەر. "
هه‌روه‌ها وەزارەتی بەرگریی یۆنان ڕایگەیاندووە، گرێبەستەکە سیستەمی ڕێگریکەری "David's Sling"، "Barak MX" و "Spider" و ڕاداری چاودێری ئاسمانی و "سیستەمێکی نوێی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنی نیشتمانی" لەخۆدەگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.