سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای نه‌جه‌ف به سومه‌رییه نیووزی راگه‌یاندووه: هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانه سه‌ردانیكه‌رێكی ئێرانی له نه‌جه‌ف ده‌ستگیر بكه‌ن كه 2000 دۆلاری ساخته‌ی پێبووه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌منییه‌كه گوتویه‌تی: تۆمه‌تباره‌كه له كاتێكدا ده‌ستگیر كراوه كه خه‌ریك بووه پاره ساخته‌كه له یه‌كێك له نووسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو له شاری نه‌جه‌ف ساغ بكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێ: ئه‌و هێزه‌ی تاوانباره‌كه‌ی ده‌ستگیركردووه، تاوانباره‌كه‌ی بۆ یه‌كێك له بنكه ئه‌منییه‌كان گواستۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتری له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
ساڵانه به بۆنه‌ی مه‌راسیمه شیعییه‌كان ، سه‌ردانیكه‌رێكی زۆری ئێرانی روو له پارێزگاكانی باشووری عێراق ده‌كه‌ن، زۆرجار لێره‌و له‌وێ كه‌سانێك ده‌ستگیر ده‌كرێن كه خه‌ریكی گۆڕینه‌وه‌ی دراوی ساخته‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.