له ئه‌نجامی به‌شداربوونی له چواره‌مین خولی فیستیڤالی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ئه‌كشن له وڵاتی ئیسپانیا و كێبركێكردنی له‌گه‌ڵ ( 9) فیلمی وڵاتانی دیكه ,فیلمی (سڵاو پێشمه‌رگه) خه‌ڵاتی باشترین (سپێشه‌ل ئیفیكت) ی به‌ده‌ستهێنا .
به‌رهه‌مهێنه‌ر و پاڵه‌وانی ئه‌م فیلمه (ئه‌حمد رامبۆ) ڕایگه‌یاند,دڵم به‌وه خۆشه كه یه‌كه‌مین كارم له فێستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی خه‌ڵات به‌ده‌ست ده‌هێنم كه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ سینه‌مای كوردی,هه‌روه‌ها وتیشی ئه‌و فیلمه له‌مسالدا ئه‌وه دووه‌م خه‌ڵاته به‌ده‌ستی ده‌هێنێت و بۆ چه‌ندین فێستیڤاڵی دیكه‌ش ره‌وانه كراوه .
سڵاوپێشمهرگه چیرۆكه‌كه‌ی له لایه‌ن ( ئه‌حمه‌د رامبۆ) وه نووسراوه و (سه‌عید مه‌حمود) یش سیناریۆكه‌ی داناوه و ده‌رهێنه‌ری به تواناش (حه‌سه‌ن عه‌لی) كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامداوه .
جێی باسه چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ئه‌كشن له ( 22 بۆ 28 ) ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مسال له شاری سیڤیلیا له ولاتی ئیسپانیا به‌ڕێوچوو,فیلمی سڵاو پێشمه‌رگه له یه‌كه‌م به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا به نوێنه‌رایه‌تی كوردستان تێیدا به‌شدار بوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.