Erbil 6°C شەممە 23 تشرینی دووەم 07:32

ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی به‌ره‌و سووریا ڕایکردووه‌

پێده‌چێت ڕووى له‌ شارى دێره‌زوور كردبێت
کوردستان TV
100%

ئاژانسى هه‌واڵی راگه‌یاندنى عێراقى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ رایگه‌یاند" رۆژى هه‌ینى رابردوو ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی رێكخراوى تیرۆریستی داعش دواى ئۆپه‌راسیۆنى رزگاركردنى شارۆچكه‌ى قائیم، له‌ شارى ڕاوه‌ى عێراق به‌ ئۆتۆمبێلێكى جورى ته‌كسى ڕه‌نگ زه‌رد به‌ره‌و سووریا هه‌لهاتووه‌ و پێده‌چێت له‌ شارى دێره‌زوور حه‌سابێته‌وه‌.

به‌پێى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ دواى ئۆپه‌راسیۆنى رزگاركردنى شارۆچكه‌ى قائیم له‌ لایه‌ن هێزه‌كانى عێراقییه‌وه‌، زۆربه‌ى چه‌كدارانى داعش له‌و ناوچه‌یه‌وه‌ خاكى عێراقیان جێهێشتووه‌و به‌ره‌و سووریا رایانكردووه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.