Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 21:07

 ژیانى مەسیحییەکانی دەشتی نەینەوا لە مەترسیدایە

ئەگەر سنوورێك بۆ حه‌شدى شه‌عبى دانه‌نرێت، مەسیحییەکان بۆ دەرەوەى وولات کۆچ ده‌کەن
کوردستان TV
100%

وەحیدە یاقۆ ھورمز نوێنەری مەسیحییەکان لە پەرلەمانی کوردستان رایده‌گه‌ینێت" ژیانى مەسیحییەکانی دەشتی نەینەوا لە مەترسیدایە، كه‌ جارێک لە سەردەستی داعش ئاوارە بوون، ئێستایش لە سەردەستی حەشدی شەعبی ئاوارە ده‌بن، بۆ ناوبراو داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ده‌كات ئەگەر سنوورێك بۆ ئه‌و مه‌ترسیانه‌ دانه‌نرێت، ئه‌وان ناچار دەبن بە کۆمەڵ بۆ دەرەوەى وولات کۆچ بکەن.

ناوبراو گوتیشی" پێشتر خەڵکێکی زۆرى مه‌سیحى گەڕابوونەوە ناوچه‌كانیان، لەبەر ئەوەی پێشمەرگە ئەوانی دەپاراست و دۆخیان زۆر ئارام بوو، بەڵام کە حەشدی شەعبی ھات بۆ ناوچەکە، جارێکی دیکە مه‌سیحییه‌كان ئاوارە بوونەوە.

ئەو نوێنەرەی مەسیحییەکان راشیده‌گه‌ینێت، کە ئه‌وان داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە، لە دەستی حەشدی شەعبی بپارێزرێن، یاخود رێگەیان پێبدەن کۆچی بەکۆمەڵ بۆ دەرەوەی وڵات بکەن، بۆیە به‌پێى وته‌ى ناوبراو ئێستا ئەمەریکا و فەرەنسا ھاتوونەتە سەر خەت و رەنگە ره‌وشه‌كه‌ چارەسەر بکرێت و مه‌سیحییه‌كان بگه‌رێنه‌وه‌ شوێنه‌كانى خۆیان و ژیانێكى ئاسۆده‌ ده‌ستمك‌نه‌وه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.