له‌ژێر ره‌ش ناوی فیلمێكه له بیرۆكه‌و ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كوردی رۆژهه‌لات ( شیرین جیهانی) له شاری ( تارگو مۆرس ) له رۆمانیا به‌شداری له فیستیڤاڵَكی نیونه‌ته‌وه‌یی ده‌كات .
ئه‌م فیلمه دۆكیومێنتهریهو ماوه‌كه‌ی 24 خوله‌كه‌و له لایه‌ن كۆمپانیای (های لێڤل) له ساڵی 2017 به‌رهه‌م هاتووه ,باس له‌م كاره‌ساته ده‌كات كه تیرۆریستانی داعش له ساڵی 2014 به‌سه‌ر خه‌ڵكی سیڤیلی ئێزیدیان هێنا له شه‌نگال.
ده‌رهێنه‌ری ئه‌و فیلمه عیسا میرگه‌سۆری ڕایگه‌یان,له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان و له نێو ژماره‌یه‌كی زۆری فیلمی بیانی له ئێستادا فیلمی (له ژێر ڕه‌ش) تاكه فیلمی كوردیه له فیستیڤالێكی ناسراوی نیوده‌وله‌تی له رۆمانیا پیشبركی بردنه‌وه‌ی خهلاتهكان ده‌كات و چاوه‌ریی كاردانه‌وه و ئه‌نجامی باشی لێده‌كرێت .
جێی باسه یه‌كه‌م نمایشی فیلمی (له‌ژێر ڕه‌ش) له هه‌شتی مارسی ئه‌مساڵ بوو له كوردستان و دواترله چه‌ند مانگی ڕابردوو به‌شداری له فیستیڤالی (لاس ڤیگاس) كرد له ئه‌مریكا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.