Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 07:06

عەبدولعەزیز خالید شەممەری وه‌ک باڵیۆزی سعودیە لە عێراق دیاریکرا 

عەبدولعەزیز بن خالید شەممەری باڵیۆزی نوێی سعودیە لە عێراق
کوردستان TV
100%

ژمارەیەک باڵیۆزی نوێی سعودیە لە بەردەم شای سعودیە سوێندی یاساییان خوارد، لە نێویاندا باڵیۆزی نوێی سعودیە لە عێراق هەبوو.

ئەو باڵیۆزانه‌ رۆژی یەکشەممە 5/11/2017 لەبەردەم سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعودیە سوێندنی یاساییان خوارد، بریتین بوون لە:

- عەبدولعەزیز بن خالید شەممەری، باڵیۆزی سعودیە لە عێراق. 
- وەلید بن محەممەد یەعقوب، باڵیۆزی سعودیە لە لوبنان.
- زوهێر بن محەممەد ئیدریسی، نوێنەری هەمیشەیی سعودیە لە رێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی.
- سەعد بن محەممەد عرێفی، نوێنەری هەمیشەیی سعودیە لە یەکێتیی ئەوروپا.

پێشتر سامر سەبهان باڵیۆزی سعودیە بوو لە عێراق، بەڵام بەهۆی دروستبوونی گرژی لەگەڵ بەپرسانی عێراق و قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکان، مانگی ئابی 2016 عێراقی جێهێشت و کرایە وەزیری دەوڵەتی سعودیە بۆ کاروباری کەنداو.

لەو کاتەوە عەبدولعەزیز بن خالید شەممەری کاروبارەکانی باڵێۆزخانەی سعودیەی لە بەغدا بەڕێوەدەبات، بەڵام ئەمڕۆ بەفەرمی وەک باڵیۆز دەستبەکاربوو. 

جگە لە بەغدا لە 22-2-2016 ەوە سعودیە کونسوڵخانەی لە هەولێر کردووەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.