Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 12:06

ئەیاد عەلاوی : دەستلەکارکێشانەوەی سەعد حەریری کاریگەری خراپی بۆ سەر سوریا و عێراق دەبێت

لوبنان خاڵێكی هاوسەنگییە و رۆڵێكی گرنگ لە سەقامگیری و سەلامەتی ناوچەكە دەبینێت
ئەیاد عەلاوی : دەستلەكاركێشانەوەی سەعد حەریری كاریگەری خراپی بۆ سەر سوریا و عێراق دەبێت
کوردستان TV
100%

 ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند كە دەستلەكاركێشانەوەی سەعد حەریری لە پۆستی سەرۆك وەزیرانی لوبنان ، كاریگەری نەرێنی دەكاتە سەر عێراق و سوریا.


عەلاوی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە لوبنان تایبەتمەندییەكی خۆی هەیە و وا ناسراوە بەوەی خاڵێكی هاوسەنگییە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆڵێكی گرنگ لە سەقامگیری و سەلامەتی ناوچەكە دەبینێت.


عەلاوی روونیشیكردەوە كە ئەوەی ئەمڕۆ روویدا سەبارەت بە دەستلەكاركێشانەوەی سەعد حەریری سەرۆك وەزیرانی لوبنان ، ئاماژەیەكی نیگەرانییە لەو مەترسیانە و ئەو دەستتێوەردانە دەرەكییانەی كە رەنگدانەوەی خراپی لە سەقامگیری وڵاتانی ئەم ناوچەیە دەبێت .


سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.