Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 01:38

بیده‌نگیی ئاسمان به‌شداری له‌ فیستیڤالی "ساندۆپۆنت" ده‌کات

دوایین به‌شداریشی له‌ فیستیڤالی نیونه‌ته‌وه‌یی "كیرالا" بوو له‌ ولاتی هیندستان
کوردستان TV
100%

ده‌رهینه‌ری سینه‌مایی كورد "جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر" بۆ به‌شداریكردن له‌ فیستیڤالیكی سینه‌مایی نیوده‌وله‌تی به‌ره‌و ئاسمانه‌كانی ئه‌مریكا به‌ریده‌كه‌ویت .

فیلمی كوردی" بیده‌نگیی ئاسمان" له‌ فیستیڤالی فیلمی "ساندۆپونت" له‌ ئه‌مریكا  بۆ به‌ ده‌ستهینانی خه‌لاته‌كان له‌گه‌ل چه‌ندین فیلمی دیكه‌ كیبركی ده‌كات .

ئه‌و فیلمه‌ ئه‌نیمه‌یشنه‌ ماوه‌كه‌ی دوو خوله‌كه‌ ‌بۆ به‌ده‌ستهینانی نازناو و خه‌لاته‌كان به‌شداری له‌ چه‌ندین فیستیڤالی نیونه‌ته‌وه‌یی و جیهانی كردووه‌، دوایین به‌شداریشی له‌ فیستیڤالی نیونه‌ته‌وه‌یی "كیرالا" بوو له‌ ولاتی هیندستان .

جیی باسه‌ جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌ سالی 1983 له‌ شاری هه‌ولیر له‌ دایك بووه‌ و له‌ سالی 2010 كاری ده‌رهینانی فیلمی سینه‌مایی ده‌كات ، تاكو ئیستا 4 كورته‌ فیلمی به‌رهه‌مهیناوه‌ و 20 خه‌لاتی نیوخۆیی و جیهانیشی به‌ ده‌ستهیناوه‌ .
 

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.