Erbil 17°C پێنجشەممە 02 کانوونی دووەم 15:55

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق: ئێستا ناتوانین بڵێین ریفراندۆم ناده‌ستوورییه‌

دادگای فیدراڵی عێراق له‌باره‌ی ریفراندۆمی كوردستان بۆچوونی خۆی راگه‌یاند
کوردستان TV
100%

دادگای فیدراڵی عێراق له‌باره‌ی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان بۆچوونی خۆی راگه‌یاندووه‌و ده‌ڵێن: "دادگای فیدراڵی ناتوانێت رای خۆی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ بدات كه‌ ده‌ستوورییه‌ یان ناده‌ستوورییه‌، ته‌نها له‌ رێگه‌ی ئه‌و سكاڵانه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ پێشكه‌ش كراون".

ئیاس ساموك، گوته‌بێژی دادگای باڵای فیدراڵی رایگه‌یاند: "داواكاره‌ گشتییه‌كانی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و سكاڵانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خراونه‌ته‌ به‌رده‌ستی دادگای باڵای فیدراڵی و داواكراوه‌ بڕیار له‌باره‌ی ده‌ستووریی بوونییه‌وه‌ بدرێت، پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆم ئه‌نجامداره‌".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دادگای باڵای فیدراڵی هه‌ست ده‌كات یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و سكاڵانه‌ له‌سه‌ر ئاگاداركردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌ی سكاڵاكه‌ ده‌وه‌ستێت، ئه‌وانیش له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌و دواینجار رۆژی 18/10/2017 بووه‌".

گوته‌بێژه‌كه‌ ده‌ڵێت: "له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ دادگا ناتوانێت رای خۆی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ بدات كه‌ ئایا ده‌ستوورییه‌ یان نا، ته‌نها له‌ رێگه‌ی سكاڵا پێشكه‌شكراوه‌كانه‌وه‌ نه‌بێت. پێشتر رای خۆی خستووه‌ته‌ روو بێ ئه‌وه‌ی گوێ له‌لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌ بگرێت، له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و سكاڵانه‌شدا به‌ڵام به‌گوێره‌ی یاسا پێویسته‌ دادگا هیچ بۆچوونێكی پێشوه‌خته‌ نه‌خاته‌ڕوو كاتێك سكاڵا له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت هه‌بێت".

https://www.youtube.com/watch?time_continue=6&v=ib8Y8iw3lG4

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.