Erbil 15°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 13:59

عێراق ناتوانێت به‌بێ هه‌رێمى کوردستان نه‌وتى که‌رکووک هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ بکات

عێراق كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى هاڤانا و باى حه‌سه‌ن له‌ كه‌ركووك داده‌خات
کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكى لێژنه‌ى نه‌وت و وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ئاشكراى كرد، عێراق كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى هاڤانا و باى حه‌سه‌ن له‌ كه‌ركووك داده‌خات. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، گه‌ر هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كورستاندا نه‌كات، ناتوانێت نه‌وتى كه‌ركووك هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ بكات.

فوئاد حسێن، ئه‌ندامى لێژنه‌ى نه‌وت و وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك به‌ باسنیوزى ڕاگه‌یاند" حكوومه‌تى عێراق هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌ریه‌كه‌ له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى بابه‌ گوڕ گوڕ، زه‌مبوور، خه‌فازه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ ڕاگرتووه‌ و ته‌نها بۆ ناوخۆ نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕۆژانه‌ نزیكه‌ى 70 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ بیره‌ نه‌وته‌كان ده‌رده‌هێنێ و سه‌رله‌نوێ نه‌وته‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌ بیره‌كانه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش مه‌ترسی و كاریگه‌رى نه‌رێنى بۆ داهاتووى ئه‌و بیره‌ نه‌وتانه‌ هه‌یه‌".

ئه‌وشى خسته‌ڕوو، كه‌ حكوومه‌تى عێراق به‌ بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك هاتووه‌ته‌ كه‌ركووك و ده‌ستى به‌سه‌ر كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كاندا گرتووه‌، هه‌رچه‌نده‌ به‌ پێی ماده‌ى 112ى ده‌ستوورى عێراق ده‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان حكوومه‌تى عێراق و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك بۆ شێوازى به‌ڕێوه‌بردنى كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان هه‌بێت، به‌ڵام حكوومه‌تى عێراق به‌ بێ پرس، ده‌ستى به‌سه‌ر كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كاندا گرتووه‌، ده‌شڵێت: "ده‌بێ ماده‌ى 140 وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێ".

ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، ڕوونیشى كرده‌وه‌، به‌رپرسیارێتى ڕووداوه‌كان له‌ ئه‌ستۆی حكوومه‌تى عێراقدایه‌ و ئێرانیش به‌رپرسیاره‌، چونكه‌ ئێران ئیداره‌ى حه‌شدى شه‌عبی ده‌دات.

فوئاد حسێن، جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تى عێراق جگه‌ له‌ بۆڕییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ناتوانێت به‌ بۆڕی دیكه‌ نه‌وتى كه‌ركووك بۆ ده‌ره‌وه‌ هه‌نارده‌ بكان، بۆیه‌ هه‌ر ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان هه‌ماهه‌نگى بكات، ئه‌گه‌رنا، ده‌بێت نه‌وتى كێڵگه‌كان ڕابگرێ، گوتیشی: "عێراق كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى هاڤانا و بای حه‌سه‌ن له‌ كه‌ركووك داده‌خات".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.