Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:25

بریتانیا: ده‌بێ کورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ بکات

دیالۆگ ده‌ستپێبكات و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا رایده‌گه‌ێنێ، بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا دانوستاندن بكات.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، تێریزا مه‌ی، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌باره‌ی پرسیاری دوا پێشهاته‌كان له‌باره‌ی رووداوه‌كانی نێوانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق وه‌ڵامی پرسیاری جاك لۆپرێستی، په‌رله‌مانتاری پارتی پارێزگارانی دایه‌وه‌.

جاك لۆپرێستی به‌ سه‌رۆكوه‌زیرانرانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند: دوای ریفراندۆمی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی، میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێران و سوپای عێراق هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌، ئه‌وه‌ش به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵكراوه‌ نییه‌. ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ داوای هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی خواستی دیموكراتی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی كرد و داوا وه‌ڵامی له‌ تێریزا مه‌ی كرد.

له‌ وه‌ڵامدا تێریزا مه‌ی، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند: له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستان، پێشتر پێداگیریمان كردبوو له‌ هه‌ڵوێسته‌كانمان به‌وه‌ی كه‌ پرسی سه‌ربه‌خۆیی ده‌بێت سه‌ركردایه‌تیی كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا دانوستاندن بكه‌ن و ئه‌و پرسه‌ به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێ. بۆیه‌ داوای ده‌ستبه‌جێی سازانی سیاسی ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها داوای هێوربوونه‌وه‌ی هه‌ردوولایه‌ن ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی دیالۆگ ده‌ستپێبكات و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.

رووداو

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.