Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 19:49

عه‌لی مه‌هدی وته‌بێژی به‌ره‌ی تورکمانی که‌رکووکی جێهێشت و چووه‌ تورکیا

به‌هۆی ناکۆکی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن تۆران و ئه‌بو ئه‌یوب بووه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌کى نزیک له‌ "عه‌لی مه‌هدی" وته‌بێژی به‌ره‌ی تورکمانی به‌هۆی ناکۆکی نێوانیان له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن تۆران و ئه‌بو ئه‌یوب، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 1-11-2017، عه‌لی مه‌هدی له‌ ڕێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غداوه به‌ره‌و ووڵاتی تورکیا به‌یه‌کجاری که‌رکووکی به‌جێهێشت .

سه‌رچاوه‌که‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد" هۆکاری ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بووه‌ ، كه‌ عه‌لی مه‌هدی گوتویه‌تی تاکو کورده‌کان نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌رکوک خۆى ئاماده نیه‌ به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌ بكات و پارێزگار دیاری بکرێت .

له‌ به‌رامبه‌ردا حه‌سه‌ن تۆڕان و ئه‌بو ئه‌یوب و ده‌سه‌ڵاتدارانی شیعه‌ مه‌زهه‌به‌کان هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان له‌ ناوبراو كرد و پێیان گوتووه‌ دیاره‌ ئێوه‌ پشتیوانی کورد ده‌كه‌ن، له‌ هه‌مبه‌ریشدا عه‌لی مه‌هدى ده‌ڵێت" من ووڵات و که‌رکووک به‌جێ ده‌هێڵم تاکو کورد ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونکه ئه‌وانه‌ی له‌ ئێستادا که‌رکووکیان به‌جێهێشتووه‌ کوردی ڕه‌سه‌نی شاره‌که‌ن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.