Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 19:32

ژماره‌یه‌ک کۆنگرێسمانى ئه‌مه‌ریکى هه‌ڵمه‌تێکی پشتگیریی کورد ئه‌نجام ده‌ده‌ن

داوا له‌ ئیداره‌ی تره‌مپ دەکەن پشتگیریی كورد بكات
کوردستان TV
100%

ژماره‌یه‌ك كۆنگرێسمان هه‌ڵمه‌تێكی پشتگیریی بۆ كورد له‌دژی هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

بڕیاره‌ ئەمڕۆ ژماره‌یه‌ك كۆنگرێسمانی ئه‌مریكی له‌وانه‌ رۆن دیسانتیس، ترێنت فڕانكز و هه‌روه‌ها ساباستیان گۆركا، راوێژكاری پێشووی دۆناڵد تره‌مپ بۆ سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه،‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پسپۆڕ و شاره‌زای سه‌ربازیی و سیاسی ئه‌مریكی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌ كۆنگرێس ئه‌نجام بده‌ن.

ئامانج لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە داوا له‌ ئیداره‌ی تره‌مپ دەکەن پشتگیریی كورد بكات و له‌ هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی دیكه‌ی نزیك له‌ ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باشووری كوردستان، بیانپارێزن.

بەپێی زانیارییەکان له‌و كۆنگره‌یه‌دا بڕیاره‌ كۆنگرێسمانانی ئه‌مریكی داوا له‌ كۆشكی سپی بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی هاووڵاتی باشووری كوردستان، هاوكاریی زیاتر بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ دابین بكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.