پەیامنێری ئاژانسێکی ئەمریکی ئەوەی ئاشکرا کرد کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە شاری کەرکووک، گرووپێکی سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان لە کەرکووک ڕفاندووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1/11/2017، لە تویتێکدا کە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردووەتەوە، عەلی جەوانمەردی، پەیامنێری ئاژانسی (دەنگی ئەمریکا) ئاشکرای کردووە، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی گرووپێکی سەر بە یەکێتی لەناو کەرکووک ڕفاندووە، كه ژمارهیان شهش كهسه.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لاهور جەنگی کە ئێستا هاوپەیمانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبییە، دەستی بە هەوڵدان بۆ ئازادکردنی ڕفێنراوەکان کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.