ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28ی ئاب، وه‌زاره‌تی كاروباری پیشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا داوا له ئه‌فسه‌ر و پێمه‌رگه‌كانی كوردستان ده‌كات وێنە و ڤیدیۆ سەربازییەکانیان بۆ کەس نەنێرن و بیانپارێزن.
وەزارەتی پێشمەرگە له په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: لەم ڕۆژانەدا، بەشێک لە پەیج، ئەکاونت و کەسایەتیەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا، داوا لە ئەفسەران و پێشمەرگە دەکەن کە وێنە و ڤیدیۆی بەشداریکردنیان لە شەڕەکاندا و بە جلوبەرگی سەربازییەوە بۆ بنێرن.
بۆیە داوا دەکەین بۆ پاراستنی زانیارییە کەسی و گشتییەکان، ئەفسەر و پێشمەرگەکانی کوردستان لەم بابەتەدا زۆر وشیار بن و بە هیچ شێوەیەک وێنە و ڤیدیۆی تایبەت بە چالاکییە سەربازییەکانیان بۆ هیچ کەس و لایەنێک نەنێرن، بەتایبەت لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا.
وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه ده‌شڵێت، پێویشته ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌كانمان بەوپەڕی بەرپرسیاریەتی و وشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسەدا بکەن و خۆیان و یەکە سەربازییەکانیان بپارێزن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.