ئهمرۆهەینی 28ی ئاب، فێرناندۆ گراندێ مارلاسکا وەزیری ناوخۆی ئیسپانیا ڕایگەیاند: "توندوتیژی ناتوانێت ببێتە چارەسەر بۆ قەیرانی بەردەوامی سیوتا، ئەمەش دوای چەند ڕووداوێک لەو ناوچەیهی ئیسپانیا دوای مانگێک لە لێشاوی زۆری کۆچبەران لە مەغریبەوە.
وەزیری ئیسپانیا بە ئاماژەدان بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەی ئیسپانیا لە باکوری ئەفریقا بە ڕووبەری 18.5 کیلۆمەتر چوارگۆشە، بە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ڕاگەیاند، "داوای ئارامگرتن و کۆتاییهێنان بە هەموو کردەوەیەکی توندوتیژی دەکەم. توندوتیژی ناتوانێت ئەم ئاڵۆزییە چارەسەر بکات".
گرژییەکان تا ئێستا زۆرن لەو کاتەوەی زیاتر لە 70 هەزار کۆچبەر لە 30 و 31 ی تەمموزدا چوونەتە ناو سیوتا، هەرچەندە زۆربەی کۆچبەرەکان لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا دوای گەیشتنیان بە ناوچەی ئیسپانیا گەڕانەوە، بەڵام هەزاران کۆچبەر هێشتا لەوێدان.
حکوومەتی ئیسپانیا ژمارەیان بە نزیکەی 5 هەزار کەس دەخەمڵێنێت، لەکاتێکدا دەسەڵاتە ناوخۆییەکان ئەو ژمارەیە به 10 هەزار کەس دهخهملێنن.
وەزیری ناوخۆی ئیسپانیا، دانی بەوەدانا کە لێشاوی بەکۆمەڵی ئەم دواییەی کۆچبەران "یەکێک لە گەورەترین ئاستەنگەکان" بووه لهماوهی ئهمساڵدا لهبهردهم كارهكانی حكوومهتی ئیسپانیا ، ئاماژەی بەوەشکرد کە دۆخەکە هێشتا وەک باری نائاسایی پۆلێن کراوە.
ئەوان ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە لە بەدەستهێنانی خۆراک و ئاو و شوێنی نیشتەجێبوون و دەستڕاگەیشتن بە دامەزراوە تەندروستییەکان، لەکاتێکدا لە سەنتەرە بەپەلە دانراوەکان یان لە کەنار دەریاکان دەخەون و لە شەقامەکاندا دەسووڕێنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.