ئه‌مڕۆ هەینی 28ی ئاب، حكوومه‌تی نیپال له ڕێگه‌ی دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی نیپاڵ ڕایگەیاند، لافاوێکی وێرانکەر کە لەم هەفتەیەدا ناوچەی سنووری نیپاڵ و تبتی گرته‌وه، لانیکەم تا ئێستا 543 کەسی کوشتووە و به هه‌زاران كه‌سیش بێسه‌رو شوێنن.
میدیاکانی دەوڵەتی نیپال پشتڕاستیان کردەوە کە پێنج کەسی دیکە لە کارەساتەکەی ڕۆژی چوارشەممەدا گیانیان لەدەستداوە و کۆی گشتی گیانلەدەستدان بەلایەنی کەمەوە گەیشتە 543 کەس، تا ئێستا زیاتر لە هەزار و 400 کەس بێسەروشوێنن کە سەدان کەسی بیانیشیان تێدایە.
به‌رپرسانی تیمی به‌رگریی نیشتیمانی نیپال ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو: ئه‌و بیانیانه‌ی كه به‌هۆی لافاوه وێرانكه‌ره‌كه له نیپال بیسه‌ر و شوێنن گه‌شتیاری وڵاته جیاوازه‌كانن كه تا ئێستا ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.