Erbil 30°C شەممە 21 ئەیلوول 10:55

حەشدی شەعبی بکوژانی ئێزدییان دێنێتە شنگال

حەشد هەموو جۆرە تاڵانكارییەك دەكەن
کوردستان TV
100%


حەشدی شەعبی چەندین كەسی عەرەبی هێناوتە شنگال كە دەستیان لە تاوانی كۆمەڵكوژی ئێزدییان هەبووە لە شنگال و ده‌ستیان به‌ تاڵان كردنی ماڵان كردووه‌.

لە ١٦ی ئەم مانگە حەشدی شەعبی بە هاوكاری پاسدارانی ئێران و بەشیك لە فەرماندە ناپاكەكانی لایەنێكی سیاسی كوردستان هێرشیان كردە سەر ناوچە كوردستانییە دابڕاوەكان كە شنگالیش یەكێك بوو لەو ناوچانە و داگیریان كرد.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ شنگال رایگه‌یاند حەشدی شەعبی هەموو ئەو عەرەبانەی هێناوتە شنگال كە پێشتر دەستیان لە تاوانی كۆمەڵكوژی ئێزدییاندا هەبووە.

هه‌روه‌ها ئەو كارەی حەشدی شەعبی ترسێكی تری لە دڵی ئێزدییاندا دروست كردووە، كە جارێكی تر كۆمەڵكوژیان بەسەردا بێنێتەوە، ئێستا حەشد هەموو جۆرە تاڵانكارییەك دەكەن، هەرچەندە دۆخی دارایی شنگالییەكان لە ئاستی نزمدایە، بەڵام ئەوان دەستیان لە كەس ناپارێزن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.