جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌مریكا و ناساندنى (ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندس) به تیرۆریست، به بێ به‌ها وه‌سف ده‌كات.
نوورى مالیكی، جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق و سه‌رۆكى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسای ده‌سه‌ڵاتدار، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه نووسینگه‌كه‌ى بلاویكردووه‌ته‌وه، هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌مریكا و له‌به‌رامبه‌ر ناساندنی (ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندس) به تیرۆریست، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت: "سه‌یرمان لێدێت گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، لێدوانى له‌و شێوه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندس ده‌دات و به تیرۆریست تۆمه‌تبارى ده‌كات".
جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌و جۆره لێدوانانه، ده‌بێته هۆى تێكچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان عێراق و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، چونكه ده‌ستێوه‌ردانێكى ڕاسته‌وخۆى ئه‌مریكایه له‌كاروبارى عێراق".
نوورى مالیكی، له به‌یاننامه‌كه‌یدا، ده‌ڵێت: "ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى گۆته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ براى خه‌باتگێڕمان (ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندس) هیچ به‌هایه‌كی نییه".
مالیكی به‌توندیش ئه‌و لێدوانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشى له موهه‌ندس ده‌كات، كه ئه‌مریكا له ساڵى 2009ه‌وه خستوویه‌تییه لیستى تیرۆره‌وه. مالیكی داواش ده‌كات: "كه‌س گوێ بۆ ئه‌و تۆمه‌تانه نه‌گرێت".
ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندس، به‌تۆمه‌تى ته‌قاندنه‌وه‌ى هه‌ردوو باڵیۆزخانه‌ى فه‌ڕه‌نسا و ئه‌مریكا له كوه‌یت كه له ساڵى 1983 ئه‌نجامدرا و له ئه‌نجامدا 6 كه‌س كوژران و 80ى دیكه‌ش بریندار بوون، له ساڵى 2009ه‌وه ناوى خراوه‌ته لیستى تیرۆرى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكییه‌وه، هه‌روه‌ك له ساڵى 1984یشه‌وه دادگاكانى كوه‌یت سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ ده‌ركردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.