Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 03:16

شاره‌وانی نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا راده‌ستی ئێران ده‌کرێ

دوایی كۆتایی هاتنی چله‌ی ئیمام حوسێن
کوردستان TV
100%

شاره‌وانی ته‌هران ،دوایی كۆتایی هاتنی چله‌ی ئیمام حوسێن ئه‌ركی پاككردنه‌وه‌ی هه‌ردوو شاری نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت.

مه‌جته‌بی یه‌زدانی، جێگری كاروباری خزمه‌تگوزاری له‌ شاره‌وانی ته‌هران، به‌ ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێرانی رایگه‌یاندووه‌، شاره‌وانی ته‌هرانی پایته‌ختی ئێران،دوایی كۆتایی هاتنی چله‌ی ئیمام حوسێن، ئه‌ركی پاككردنه‌وه‌ی هه‌ردوو شاری نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت.    

یه‌زدانی راشیگه‌یاند: ئه‌مساڵ دوای دوو رۆژ له‌ كۆتایی هاتنی چله‌ی ئیمان حوسێن ، تیمه‌كانمان هه‌ڵده‌ستن به‌ هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی هه‌ردوو شاری كه‌ربه‌لاو نه‌جه‌ف و بریاریشه‌ چه‌ند تیمێكی دیكه‌ی شاره‌وانی كه‌ له‌ 1000 كه‌س پێك هاتوون بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ بگه‌نه‌ عێراق.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.