Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 19:16

جه‌نه‌ڕاڵ بۆل فۆنک: سوپای ئه‌مه‌ریکا بۆ راونانی میلیشیا ئێرانیه‌کان له‌ عێراق ده‌مێننه‌وه‌

جه‌نه‌راڵ بول فونك فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
جه‌نه‌ڕاڵ بۆل فۆنك: سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ راونانی میلیشیا ئێرانیه‌كان له‌ عێراق ده‌مێننه‌وه‌
کوردستان TV
100%

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق رایگه‌یاند ، پێویسته‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریا و عێراق دوای شكستهێنانی به‌ تیرۆریستانی داعش بمێنێته‌وه‌.

جه‌نه‌راڵ بول فونك فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق روونیكرده‌وه‌ كه‌ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش و ڕاونانی میلیشیا ئێرانییه‌كان و رێگریییكردن له‌ كاریگه‌رییان له‌ ناوچه‌كه‌، پێویسته‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریا و عێراق بمێننه‌وه‌. 

راشیگه‌یاند: ده‌بێت هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئاماده‌باشیدابن بۆ مانه‌وه‌یان له‌ سه‌ر زه‌وی له‌ چوارچێوه‌ی پابه‌ندبوونیان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن به‌ ئامانجی پێشكه‌شكردنی مه‌شق و راهێنان و هاوكاری پێویست به‌ هێزه‌ خۆجێییه‌كان.

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.