Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 18:19

3 ملیۆن ئێرانی به‌ره‌و عێراق دێن

مەبەستی هاتنەكەیان ئاشكرا كراوە
کوردستان TV
100%

بڕیاره‌ 3 ملیۆن ئێرانی له‌ چه‌ند رۆژێكی داهاتوو بگه‌نه‌ نێو خاكی عێراق.

میر مه‌سعود حسینیان، كونسولی ئێران له‌ كه‌ربه‌لا، به‌ سومه‌رییه‌ نیوزی راگه‌یاندووه‌: له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا سێ ملیۆن سه‌ردانیكه‌ری ئێرانی بۆ به‌شداریكردن له‌ چله‌ی ئیمامی حوسێن ده‌گه‌نه‌ كه‌ربه‌لا.

ئه‌و كونسوله‌ی ئێران له‌ كه‌ربه‌لا گوتیشی:هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ئه‌و 3 ملیۆن سه‌ردانیكه‌ره‌ ئێرانییه‌ بۆ كه‌ربه‌لا، تیمێكی پزیشكی كه‌ له‌ 200 كه‌س پێك هاتوون و 10 تیمی دیكه‌ی سه‌ر به‌ مانگی سووری ئێرانی یاوه‌رییان ده‌كه‌ن ، له‌ هه‌مانكاتیشدا به‌ده‌یان ته‌ن له‌ داو و ده‌رمانی پزیشكی ره‌وانه‌ی كه‌ربه‌لا ده‌كرێت.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.