هێزه‌ر ناوێرت وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، شه‌رمه ببینین كوردى عێراق و عێراقییه‌كان شه‌ڕ بكه‌ن و ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه بارزانى و عه‌بادى ده‌ستبكه‌ن به دانوستان .
له كونفڕانسێكى رۆژنامه‌وانیدا وته‌بێژى ئه‌مریكا وتى ده‌مانه‌وێت حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا دانوستان بكه‌ن و ئێستاش كاتییتهتى، پێمان باشه كاتێك دیارى بكه‌ن و له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ كۆببنه‌وه و ئه‌گه‌ر داوامان لێبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌شداربین له هه‌وڵه‌كانى گفتوگۆكردن، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه به‌شدارده‌بین، تاوه‌كو ئیستا داوامان لێنه‌كراوه نێوبژیوانى بكه‌ین بۆ گفتوگۆكان.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى واشنتۆن له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هێزه‌ر ناوێرت وتى ئێمه دۆستى باشین له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقدا هاوكات دۆستى باشین له‌گه‌ڵ كورد هه‌روه‌ها وتى جێى شه‌رمه ببینین كه كورده‌كانى عێراق و عێراقییه‌كان شه‌ڕى یه‌كدى بكه‌ن ئه‌وان پێكه‌وه شه‌ڕێكى سه‌ختیان كرد بۆ هه‌وڵدان بۆ له‌نێوبردنى داعش و ئه‌وان له‌و شه‌ڕه سه‌ركه‌وتوو بوون.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ئاماژه‌ى به‌وه كردووه ڕیكس تیله‌رسن دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ عه‌بادى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى دورودرێژى له‌گه‌ڵ به‌رێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامداوه و رایگه‌یاند تیله‌رسن داواى له عه‌بادى و سه‌رۆك بارزانى كردووه ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن و خشتهیهكیش بۆ ده‌ستپێكردنى گفتوگۆكان دیاریبكه‌ن و ئه‌گه‌ر داوامان لێبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌شداربین له هه‌وڵه‌كانى گفتوگۆكردن، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه به‌شدارده‌بین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.