وەزارەتی پەروەردە و فێركردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بە کردنەوەی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران لە سەرجەم پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتەکەی بۆ ساڵی خوێندنی (2026-2027).
بەپێی فەرمانێکی وەزاری کە واژووی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی لەسەرە و پاڵپشت بە نووسراوێکی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کە لە ڕێکەوتی 7ـی ئەیلوولی 2026 دەرچووە، بڕیاردراوە بە دەستپێکردن و کردنەوەی پرۆسەی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران لە سەرجەم پەیمانگەکانی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەمساڵی خوێندن.
بەپێی زانیارییەکانمان، کرێی خوێندنی پاراڵێڵ بۆ دەوامی بەیانیان 400 هەزار دینارە، کرێی خوێندنی ئێوارانیش لە نێوان 600 بۆ 750 هەزار دینار دایە، کە دەکرێت بە شێوازی قستیش بدرێت.
به گوێرهی زانیارییهكان، هەروەها مەرجی تەمەن و ساڵی دەرچوون بۆ وەرگرتنی قوتابیان لەو بەشانەدا پێوەر نابێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.