Erbil 31°C یەکشەممە 13 ئەیلوول 23:08

ئه‌مرۆ هه‌لبژاردنی گشتیی له‌ سوید به‌ڕێوه‌چوو

100%

سوید ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی ئه‌یلوول، به‌ كه‌شوهه‌وای هەڵبژاردنێکی گشتیدا تێپه‌ڕی بۆ یەکەمجار لایەنی ڕاستڕه‌وی توندڕەو هاته‌ هه‌لبژاردنه‌كانه‌وه‌ بۆ به‌شداری كردن له‌ كایه‌كانی حكوومڕانی .

جگه‌ له‌وه‌ چانسێكیشه‌ بۆ ئۆپۆزسیۆنی چەپ كه‌ بگەڕێنه‌وه‌ بۆ سەر ته‌ختیی دەسەڵات.

ئۆلف کریستێرسۆن، سەرۆکوەزیرانی پارتی پارێزگاران بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، گەشبینە بەوەی کە هاوپەیمانی ڕاستڕەوی چوار حزبییەکەی کە دیموکراتە ڕاستڕەوەکانی سوید لەخۆدەگرێت، بە سەرکەوتوویی دەربکەوێت  له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا.

ئەگەر سەربکەوێت، ئەوا کریستێرسۆن بەڵێنی بە پارتی دژە کۆچبەری داوە کە یەکەم پۆستی کابینەی حکومەتیان هەبێت.

ئەو گەنجە تەمەن 62 ساڵە دوای دەنگدانی لە شارەوانیی زێدی خۆی لە سترانگناس گوتی: "پێموایە جۆش و خرۆشێکی ڕاستەقینە هەیە لای هاووڵاتییانی سوید بۆ ده‌نگدان بۆ ئەوەی بتوانین بەردەوام بین لە کارە گرنگەکانمان".

ڕاپرسییه‌كان ده‌ریخستووه‌، ئۆپۆزسیۆنی چەپی چوار حزبی دیموكرات بە سەرۆکایەتی ماگدالینا ئەندەرسۆن سەرۆکی سۆسیال دیموکراتەکان ئه‌گه‌ری زۆره‌ زۆرترینی ده‌نگه‌كان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا بباته‌وه‌.

بەڵام لە ساته‌كانی کۆتایی ده‌نگداندا جیاوازییەکە بەرتەسک بووەوە  و چانسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ خه‌ڵی ئه‌مجاره‌ ئۆپۆزسیۆن بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ حكوومڕانی كردنی سوید.

ئەندەرسۆن دوای دەنگدان لە شارەوانیی زێدی خۆی لە شاری ناکا بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: ئێستا گەلی سوید بڕیار لەسەر داهاتووی وڵاتەکەمان ده‌دات كه‌ بە کام ئاراستەدا بڕوات.

دەشڵێت: "ئایا پێویستە حکوومەتێکمان هەبێت کە بەتەواوی دیموکراتەکانی سوید زاڵ بن تیایدا، شتێک کە پێشتر لە سوید ڕووی نەداوە؟ یان حکوومەتێکمان هەبێت بە سەرۆکایەتی من، کە سوید بە ڕۆحێکی نوێی هاوکارییەوە ئاڕاستە بکات؟"

ئەندەرسۆن نوێنه‌ری دیموراته‌ چه‌په‌كانی سوید بەڵێنی داوە دەوڵەتی ئاسوودە و ژیانی بەهێزتر و یارمەتیدانی خێزانە خەباتکارەکان بكاته‌ دروشمی حكومڕانییه‌كه‌ی.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.