Erbil 31°C یەکشەممە 13 ئەیلوول 23:08

ڕووسیا: كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی بۆ پرسی ئۆكراینا ڕه‌تناكه‌ینه‌وه‌

100%

دیمیتری پێسکۆڤ گوتەبێژی كۆشكی کرێملین ئه‌مڕۆ یەکشەممە ڕایگه‌یاند، ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانوستانە سێ قۆڵییەکانی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکراینا لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا (مانگی 10) ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه‌ و ئه‌وان ڕه‌تی ناكه‌نه‌وه‌.

پێسکۆڤ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕووسیای گوتووە "ئێمە ئەم ئەگەرە دەستپێکردنی گفتوگۆکانی سێ قۆڵی له‌نێوان ڕووسیا و ئه‌مریكا و ئۆكراینا ڕەت ناکەینەوە.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: "ئه‌گه‌ری زۆره‌ لە مانگی ئۆکتۆبەردا گفتوگۆکان ئەنجام بدرێت".

هەوڵەکانی نێوەندگیری واشنتۆن بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان لەنێوان ڕووسیا و چڕتر بووه‌وته‌وه‌ و ئه‌مه‌ریكاش ده‌یه‌وێت چیتر ئاگری ئه‌م جه‌نگه‌ چوار ساڵه‌یه‌ به‌رده‌وام نه‌بێت.

واشنتۆن لەم دواییانەدا هەوڵیدا هەوڵە دیپلۆماسییەکان زیندوو بکاتەوە بە ناردنی نێردراوەکانی ستیڤ ویتکۆف و جیراد کوشنەر بۆ مۆسکۆ و دواتر بۆ یەکەمجار بۆ کیێڤ.

لای خۆیه‌وه‌، جیراد کوشنەر ئەمڕۆ هەینی لە میانی کۆنفرانسێکی ڤیدیۆیی لە کۆڕبەندی ستراتیژی ئەوروپای یاڵتا لە کیێڤ گوتی : ڕه‌نگه‌ لە دوو هەفتەی داهاتوودا هەنگاوەکان بۆ دانوستانی ڕاسته‌وخۆی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا ڕووبدات.

لای خۆیەوە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە حساب بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان کیێڤ و مۆسکۆ و واشنتۆن دەکات لە زووترین کاتدا، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ کۆتاییهێنان بەو ململانێیەی کە زیاتر لە چوار ساڵ و نیوە بەردەوامە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.