Erbil 31°C دووشەممە 14 ئەیلوول 10:58

هاكان فیدان: ئیسرائیل كار بۆ تێكدانی سه‌قامگیریی سووریا ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ یەکشەممە 13ی ئه‌یلوول، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیمەشقەوە له‌ میانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ی ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بەوەی کە هەوڵی "ناسەقامگیرکردنی" سوریا دەدات لەکاتێکدا بەردەوامە لە هێرشەکانی دژ بە سوریا.

 هاوکات ئەسعەد شەیبانی هاوتا سورییەکەی پابەندبوونی خۆی بە چارەسەری دیپلۆماسی له‌پێناو سووریایه‌كی سه‌قامگیر دووپاتکردەوە.

ئەو گوتانەی وەزیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، نزیکەی مانگێک دوای ئەوە دێت کە ئیسرائیل بنکەی ئاسمانی ئەبو ئەلدهور لە باکوری ڕۆژئاوای سووریای بۆردومان کرد گوایە بۆ ڕێگریکردن بووه‌ لە جێگیرکردنی هێزەکانی تورکیا له‌و بنكه‌یه‌ ، به‌ڵام هه‌ر زوو ئەنقەرە ڕەتیكرده‌وه‌ كه‌ هیچ شاندێک بۆ ئەو بنکەیە ڕەوانە بکات.

فیدان لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا سورییەکەی گوتی: لە کاتێکدا سووریا ئیلهامبەخشە بۆ هیوایەکی زۆر بۆ ناوچەکە و جیهان، لەناکاو لایەنێک سەرهەڵدەدات کە هەوڵی تێکدانی سەقامگیری وڵات دەدات به‌تایبه‌تی ئیسرائیل.

ئاماژەی بەوەشکرد، "سیاسەتی ئیسرائیل گه‌وره‌ترین بەربەسته‌ لەبەردەم بەردەوامبوونی سه‌قامگیریی سووریا و ناوچه‌كه‌، ده‌شڵێت بۆردومانکردنی بنکەی ئەبو ئەلدهور دواین نموونەی شاهێدی ئه‌م سیاسه‌ته‌یه‌ كه‌ ئیسرائیل كاری له‌سه‌ر ده‌كات. "

لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە مانگی کانوونی دووەمی 2014، ئیسرائیل سەدان هێرشی ئاسمانی بۆ سەر سووریا دەستپێکردووە، کە تیایدا سەرنجی لەسەر ئامانجە سەربازییەکان بووە کە بە گوتەی خۆی مەبەست لێی ڕێگریکردنە له‌ دزه‌ كردنی چه‌كداران بۆ سه‌ر سنووره‌كانی .

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.