بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە شەقامی گەڕەکی سەرکەوتن لە کەلار سێ کەس بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند: درەنگانێکی شەوی ڕابردوو سێ کەس لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (تۆیۆتا کراون) و (بی ئێم دەبلیو) لە شەقامی گەڕەکی سەرکەوتن "حەمەی کەریم" لە کەلار بریندار بوون.
هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوە دا: شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە کە لەدایکبووی ساڵی 2005 و 2001 بوون لەگەڵ سەرنشینیێکی تەمەن 18 ساڵ کە لە ئۆتۆمبێلی جۆری (بی ئێم دەبلیو)ـدا بوو، بریندار بوون. لەڕووداوەکەدا زیان بەر ستونێکی کارەبا و دوو کلیبستۆنی ناوەندی شەقامەکە گەیشتووە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، تیمی هاتوچۆ هێڵکارییان بۆ ڕووداوەکە ئەنجام داوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکار و چۆنیەتیی ڕووداوەکە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.