وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەو لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ عومان ئەنجام دراوە، بە هیچ شێوەیەک بە مانای سەرلەنوێ کردنەوەی گەرووی هورمز نایەت، هاوکات ئاشکرای کرد کە لە کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوی مەسقەتدا، ڕێڕەوێکی دەریایی نوێ دەخرێتە ڕوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە 13ـی ئەیلوول، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، کارنامەی کۆبوونەوەکەی عومان کە بڕیارە سبەی بەڕێوەبچێت، تاوتوێکردنی ڕێڕەوە دەریاییە نوێیەکە لە گەرووی هورمزدا لەخۆدەگرێت؛ ئاماژەی بەوەش کرد کە "عێراق و وڵاتانی بەشداربووی کەنداو، لە وردەکارییەکانی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ مەسقەت و نەخشەکانی تایبەت بە ڕێڕەوە نوێیەکە ئاگادار دەکرێنەوە".
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە، لێکتێگەیشتن لەگەڵ عومان بە مانای سەرلەنوێ کردنەوەی گەرووەکە بە شێوازی پێشوو نایەت، هاوکات جەختیشی لەسەر پابەندبوونی وڵاتەکەی کردەوە بۆ ڕوونکردنەوەی ڕێوشوێنەکانی کەشتیوانی و ڕێڕەوە نوێیەکان بۆ وڵاتانی پەیوەندیداری ناوچەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.