Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 17:53

تیلەرسۆن: پێویستە عێراقییەکان بەرەو رووی ھەژموون و دەستێوەردانەکانی ئێران بووەستنەوە و پشت بەخۆیان ببەستن

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: عێراقییەکان عەرەبن، نەک فارس
تیلەرسۆن: پێویستە عێراقییەکان بەرەو رووی ھەژموون و دەستێوەردانەکانی ئێران بووەستنەوە و پشت بەخۆیان ببەستن
کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگه‌یاند: "پێویستە عێراقییەکان بەرەو رووی ھەژموون و دەستێوەردانەکانی ئێران بووەستنەوە و پشت بەخۆیان ببەستن".

ریکس تیلەرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە شاری جنێف، رایگەیاند: پێویستە عێراق بەرەو رووی ھەژموونی ئێران بووەستێتەوە و پشت به‌خۆی ببه‌ستێت .

تیلەرسۆن راشیگه‌یاند: "ھەرچەندە دەزانین سنوورێکی زۆری ھاوبەش و بەرژەوەندی ئابووری ھاوبەش لە نێوان عێراق و ئێران ھەیە، بەڵام دەبێت، عێراق رێ لە ھەژموونی ئێران لە ناوچەکە بگرێت".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتیشی: "ئەمریکا کار لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی پەیوەندی ئێران و عێراق ناکا، بەڵام عێراقییەکان عەرەبن، نەک فارس، ئەگەر سوننە بن شیعەبن، ئەوە ھەر عەرەبن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.