Erbil 31°C سێشەممە 25 ئاب 16:37

نیشانە مەترسیدارەکانی دابەزینی فشاری خوێن بناسە

کوردستان TV
100%

دکتۆر ئیڤان کورکۆڤ پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن، ئاماژە بەوە دەکات کە دابەزینی ئاستی فشاری خوێن هەندێک جار دەبێتە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بۆ سەر ژیان و پێویستە لە کاتی دیاریکراودا داوای فریاکەوتن بکرێت.

بە گوتەی ئەو پزیشکە، دابەزینی فشاری خوێن زۆربەی جار لەگەڵ هەستکردن بە بێهێزی، سستی، دڵتێکهەڵاتن و چەند نیشانەیەکی دیکەی بێزارکەر دەردەکەوێت. ئەگەر ئەم دۆخە کاتی بێت، ڕەنگە تەنها ببێتە هۆی ناڕەحەتی و کەمبوونەوەی توانای کارکردن، بەڵام ئەگەر دابەزینەکە بەردەوام و دووبارە بێتەوە، کاریگەری نەرێنی لەسەر فەرمانەکانی دڵ دروست دەکات و پێویستی بە چارەسەر دەبێت.

دکتۆر کورکۆڤ ڕوونی دەکاتەوە، ئەو کەسانەی فشاری خوێنیان نزمە، زیاتر ڕووبەڕووی کێشەکانی دڵ دەبنەوە. لێدانی خێرای دڵ لە کاتی نزمیی فشاردا، نیشانەیە بۆ ئەوەی دڵ ماندووبوونێکی زۆر دەبینێت؛ ئەمە میکانیزمێکی قەرەبووکردنەوەیە بۆ گەیاندنی ئۆکسجینی پێویست بە شانەکان، چونکە بەهۆی نزمیی فشارەکەوە خوێن بە سستی دەڕوات. ئەمەش بارگرانییەکی گەورە دەخاتە سەر دڵ.

دابەزینی لەناکاو و توندی ئاستی فشاری خوێن، کاتێک لەگەڵ تێکچوونی خێرای باری تەندروستی بێت، ڕەنگە نیشانەیەک بێت بۆ حاڵەتە زۆر مەترسیدارەکان وەک:

1.  خوێنبەربوونی ناوخۆیی توند.

2.  جەڵتەی دڵ (نۆرەی دڵ).

3.  کێشەی توندی ناوخۆیی کە هەڕەشە لە ژیان دەکەن.

لە وەها حاڵەتێکدا، پزیشکەکە جەخت دەکاتەوە کە دەبێت دەستبەجێ پەیوەندی بە ئەمبوڵانس و تیمەکانی فریاکەوتنەوە بکرێت.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.