Erbil 31°C سێشەممە 25 ئاب 18:24

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما دادەبەزێت و تۆز و خۆڵ بەڕێوەیە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما دادەبەزێت و تۆز و خۆڵ بەڕێوەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە 24ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم. لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە. پلەی گەرما بە گشتی 1 بۆ 2 پلە نزم دەبێتەوە، تەنها لە ناوچەکانی گەرمیان نەبێت کە بە پێچەوانەوە 1 بۆ 2 پلە بەرز دەبێتەوە.

بۆ سبەی سێشەممە 25ـی ئاب، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دووشەممە سێشەممە
هەولێر 43 42
سلێمانی 42 41
دهۆک 42 41
هەڵەبجە 44 43
زاخۆ 44 43
چەمچەماڵ 42 41
گەرمیان 46 47
ئاکرێ 43 43
پیرمام 39 39
حاجی ئۆمەران 35 35

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.