كورته فیلمی دارك ده‌ی له ده‌رهینانی سینه‌ماكار" سامی كاكه" له دوو فیستیڤالی جیهانی له به‌شی سه‌ره‌كی فێستیڤالهكان كێبركێی بردنه‌وه‌ی خه‌لات ده‌كات.
ده‌رهێنه‌ری دارك ده‌ی ده‌ڵێت، فیلمه‌كه چیرۆكێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه باس له ژیانی ئافره‌تێك ده‌كات كه خانه‌واده‌كه‌ی ژیان لهوئافرهته ده‌شێوێنن و به‌ره‌و ئاقارێكی نادیاری ده‌به‌ن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه بووه‌ته قوربانی ده‌ستی ره‌شی تیرۆرستان و له شه‌وی بوكینیدا رووبه‌رووی توندووتیژی ده‌بێته‌وه.
له ئێستادا ئه‌و به‌رهه‌مه كه چیرۆكێكی پر له تراژیدیای له خۆ گرتووه له فێستیڤالێكی جیهانی له كه‌نه‌دا ركابه‌ری بردنه‌وه‌ی خه‌لات ده‌كات ، جگه له‌وه‌ش له وڵاتی سویسرا له پاڵ چه‌ندین وڵاتی دیكه به‌شداری فێستیڤالێكی جیهانی ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.