ره‌نگه زۆربه‌مان ئه‌كته‌ری كۆمیدی سینه‌مایی جیهانی فیلمه بێده‌نگه‌كان" چارلی چاپلێن "ته‌نیا وه‌ك ئه‌كته‌ری بواری سینه‌ما بناسین ، به‌ڵام ناوبراو جگه له نواندن ئاوازدانه‌ریش بووه .
یه‌كێك له سه‌رچاوه میدیاییه‌كان ئاشكرایكردووه پێش ئه‌وه‌ی چاپلێن له دایك بوبێت دایك و باوكی هه‌ردوكیان كاریان له‌سه‌ر مۆسیقای ئه‌و كات كردووه ،ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر ناوبراو كه جگه له كاری نواندن وه‌ك ئاوازدانه‌رێك كار بكات.
ئه‌م سه‌رچاوه میدیاییه وتیشی چاپلێن ته‌نیا كاری له‌سه‌ر فیلمی بێده‌نگ نه‌كردووه بهلكوله فیلمه به ده‌نگه‌كانیشدا رۆلی دیار و به‌رچاوی هه‌بووه ، بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 1940 فیلمێكی به ده‌نگی به‌رهه‌مهیناوه به ناوی " دیكتاتۆری گه‌وره.
جێی باسه چارلی چاپلێن له سالی 1889 له له‌نده‌ن له بنه‌ماڵه‌یه‌كی جوله‌كه له دایك بووه و له ساڵی 1977 له ته‌مه‌نی 88 سالی كۆچی دوایی كردووه و له سویسرا له گۆرستانی "كۆسیر سه‌رووی" ته‌رمه‌كه‌ی به خاك سپێردراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.