Erbil 41°C سێشەممە 10 ئەیلوول 11:12

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا: پێویسته‌ عێراق رووبه‌رووى ئێران بوه‌ستێته‌وه‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا: داوا لة عێراق ده‌كه‌ین به‌توندى ڕووبه‌ڕووى كاریگه‌رى ئێران ببنه‌وه
کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، نیگه‌رانى وڵاته‌كه‌ى له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانى عێراق و حه‌شدى شه‌عبى ده‌ربڕى و داواى له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى و سه‌ركرده‌كانى عێراق كرد، ڕووبه‌ڕووى نفوزى ئێران بوه‌ستنه‌وه‌.

ڕێكس تیله‌رسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، له‌ نوێترین لێدوانیدا له‌ باره‌ى دۆخى عێراق و بوونى میلیشیا ئێرانییه‌كانه‌وه‌، له‌ وه‌لامى پرسیارى ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌وان له‌ جنێف ڕایگه‌یاند: "داوا له‌ عه‌بادى و سه‌ركرده‌كانى عێراق ده‌كه‌ین، به‌توندى ڕووبه‌ڕووى كاریگه‌رى ئێران له‌سه‌ر عێراق ببنه‌وه‌".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، له‌ باره‌ى هێرشه‌كانى میلیشیا ئێرانییه‌كان به‌هاوكارى سوپای پاسداران و حزبوڵڵاى لوبنانى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، ڕایگه‌یاند: "ئه‌مریكا له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانى نێوان هێزه‌كانى عێراق  و پێشمه‌رگه‌، زۆر نیگه‌رانه‌".

تیله‌رسۆن پێشتریش داواى له‌ عه‌بادى كرد، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى كۆتاییهاتنى شه‌رشى داعش، میلیشیا ئێرانییه‌كان له‌ عێراق دووربخاته‌وه‌. 

به‌دواى ئه‌و لێدوانه‌دا، به‌رپرسه‌ باڵاكانى حه‌شدى شه‌عبى و لایه‌نه‌ شیعه‌كانى عێراق، هێرشیى توندیان كرده‌ سه‌ر تیله‌رسۆن و  داوایان له‌ عه‌بادى كرد، پێشوازى لێ نه‌كات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.