شەڕی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە چەند میحوەرێکەوە بەردەوامەو هاوکات سەنگەرەکانی پێشمەرگەش لەلایەن سووپاى عێراقەوە تۆپباران ده‌کرێن و بەپێی زانیارییەکان، حەشدی شەعبی نزیکەی 150 کوژراو‌و برینداریان هەیە، کە لەنێویاندا فەرماندەی باڵا هەن، كه لە گوندەکانی مەحموودیە، سعوودیە، بردیا و عەین عوێزە شه‌ر لە چوار بەرەی جیاوازەوە بووە.
فەرماندەی لەشکری تایبەتی گوڵانی هێزی پێشمەرگە رایگەیاند" لە شەڕی ئەمڕۆی میحوەری زوممار و رەبیعە پێشمەرگە تانکێکی ئەبرامزی ئەمریکی تێکشکاند.
به‌پێى دواین زانیارى كه له لایه‌ن په‌یامنێرمان له به‌ره‌كانى شه‌ره‌وه راگه‌یندرا" له شه‌ره‌كانى ئه‌مرۆدا، هیزه‌كانى پێشمه‌رگه توانیان 5 تانك 10 هامه‌ر 2 باجه‌رى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى تێك بشكێنن و زیان و زه‌ره‌ى زۆرى گیانى و ماددى پێیان بگه‌ینن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.