Erbil 9°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 00:44

گه‌وره‌ قه‌شه‌کان، دۆناڵد ترامپ له‌ بارودۆخی کوردستان و مه‌سیحییه‌کانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا ئاگادار ده‌که‌نه‌وه‌

نزیكه‌ی 800 خێزانی مه‌سیحی به‌هۆی هێرشه‌كانی حه‌شدی‌ شه‌عبی ئاواره‌ بوون
کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (182 وشە)
100%

كه‌نیسه‌ و گه‌وره‌قه‌شه‌كان، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایان له‌ بارودۆخی كوردستان و مه‌سیحییه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌. 

له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌ هۆی بۆردوومانه‌كانی حه‌شدی‌شه‌عبی و سوپای عێراقەوە، نزیكه‌ى 800 بنه‌ماڵەی مه‌سیحی، شارۆچكه‌ی ته‌لسقۆفیان چۆڵ كردووه‌.

هێزه‌كانی حه‌شدی‌شه‌عبی، سوپای عێراق، ماوه‌ی دوو رۆژه‌ ناوچه‌ مه‌سیحییه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا بۆردوومان ده‌كه‌ن و به‌ هۆیه‌وه‌ ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ ئێستا چۆڵ كراوه‌. 

دوای ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ شارۆچكه‌ی ته‌لقسۆف له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشی ده‌رهێنا، هه‌زار و 200 خێزان بۆ زێدی خۆیان گه‌ڕانه‌وه‌، به‌ڵام دیسان نزیكه‌ی 800 خێزانی مه‌سیحی به‌ هۆی هێرشه‌كانی حه‌شدی‌ شه‌عبییه‌وه‌، ئاواره‌ی ئه‌لقۆش بوونه‌.

خالید ئه‌لبێرت به‌رپرسی كاروباری مه‌سیحییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، كه‌ سوپای عێراق، حه‌شدی‌شه‌عبی و فیرقه‌ی زه‌هه‌بی به‌ "چاوساغی"ـی كه‌سێك به‌ ناوی (شێخ ره‌یان كلدانی) دوو رۆژ پێشتر هاتوونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ و ئێستایش بۆردوومانی ده‌كه‌ن.

خالید ئه‌لبێرت به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت، "ئێمه‌ حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا و هه‌ولێرمان له‌ دۆخی مه‌سیحییه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و سیناتۆرانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌ سه‌ردانیان كردووین و له‌گه‌ڵ كه‌نیسه‌كان له‌سه‌ر هێڵین و، ئه‌وانیش ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌ دۆخی مه‌سیحییه‌كان و كوردستان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌".

كوردستان تیڤی / رفعت مزورى
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.