قایمقامی شاری خورماتوو هەوڵێکی نوێی حکوومەتی عێراقی بۆ تەعریبکردنی کەرکووک لە ڕێگەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ئاشکرا کرد و داوای دەست بەجێ وەستاندنی ئەو هەوڵەی کرد.
شەلال عەبدول، قایمقامی خورماتوو، لەبارەی بڕیاری حکوومەتی عێراق بۆ گواستنەوەی خێزانی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە بۆ شاری کەرکووک، رایگەیاند: "ئەمە شتێکی باش نییە و خزمەت بە دۆخەکە ناکات و شێوازی تەعریبکردنی تازەی کەرکووک و خورماتووە، ھەوڵێکیشە لەدژی کوردستان و دەیانەوێت جارێکی دیکە پاساوی درۆ بۆ ئەو ناوچانە بھێننەوە كە گوایە کورد و عەرەب لەو شارانەدا ھاوسەنگن".
قایمقامی خورماتوو ئەوەشی خستە ڕوو: "ئەم کارە دەرەنجامی سیاسەتی ھەڵەی بەغدایە کە ھێشتا سوورە لەسەر ئەوەی بیەوێت لەڕێگای ھێزەوە خۆی بەسەر ئەو ناوچانەدا فەرز بکات، بۆیە دووبارە خەریکی تەعریبکردنی کەرکووکن و دەیانەوێت بە هەر شێوەیەک بێت، ناسنامە و دیمۆگرافیای شارەکە بگۆڕن“.
شەلال عەبدول، لە درێژەی لێدوانەکەیدا گوتیشی: "بەغدا بەنیازە لەڕێگەی ئەم پیلانەوە رێژەی 32٪ بۆ سەرجەم پێکھاتەکانی شارەکە دابنێت و گوایە لەسەر ئەو ژمارە ھەموو شتەکان دابەش دەکرێت“.
له لایهكى ترهوه ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت بەمەبەستی ناساندنی خورماتوو بە شارێكی كارەساتبار، دەستمان كردووە بە كۆكردنەوەی واژۆ بۆ ئەوەی لە دانیشتنەكانی ئایندەی ئەنجومەنەكەدا دەنگی لەسەر بدرێت.
ههر سهبارهت به دهست درێژیهكانى میلیشیاكانى حهشدى شهعببى بۆسهر ناوچهكانى دهرهوهى ئیدارهى ههرێمى كوردستنان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە چەکداران و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بێ هۆ کافتریای هاووڵاتییەکیان لەناو قەزای داقووق لە باشووری کەرکووکیان تەقاندووەتەوە و زەرەر و زیانێکی زۆر بە خاوەنەکەی گەیشتووە و لەناو براوە.
لە ماوەی نزیک بە دە ڕۆژی رابردوودا کە چەکدارانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران هێرشیان کرد و پارێزگای کەرکووک ناوچە کوردستانییەکانیان داگیر کرد، لە قەزای خورماتوو بە سەدان خانوو و دووکان و ماڵ و موڵکی هاووڵاتیانی کورد سووتێندرا و بە دەیان کەس کوژراون و بریندار بوون و بە سەدان هەزار هاووڵاتیش ئاوار بوون.
هەرچەنده ئەم پێشێلکاری و دەستدرێژیانەی چەکدارانی حەشدی شەعبی لەلایەن دامودەزگا فەرمییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و میدیاکانەوە دیکیۆمێنت کراون و دراونەتە نەتەوە یەکگرتووەکان و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و بە گشتی کۆمەڵگەی نیودەوڵەتیی لێ ئاگادار کراوەتەوە، بەڵام هیچ هەنگاوێک بۆ ڕیگەگرتن لە کردارەکانی حەشدی شەعبی و هێرشەکانیان هەڵنەهێندراوەتەوە.
كوردستات تیڤی / رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.