Erbil 5°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 09:43

مه‌کته‌بی سیاسی pdk : خه‌مباربووین به‌ بیستنی هه‌واڵی کۆچی دوایی سه‌رکرده‌ و هه‌ڤاڵی تێکۆشه‌ر شه‌کیب عه‌قراوی

خوالێخۆشبوو خه‌باتكارێكی دیار بوو
کوردستان TV
#7
100%

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیدا رایده‌گه‌ێنێ، خوالێخۆشبوو سه‌ركرده‌ و هه‌ڤاڵی تێكۆشه‌ر  شه‌كیب عه‌قراوی خه‌باتكارێكی دیار بوو، جێپه‌نجه‌ و هه‌وڵ و خه‌بات و كۆششه‌كانی له‌پێناو گه‌له‌كه‌مان مایه‌ی رێزو پێزانین و له‌یاد نه‌كراوه‌.

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتییه‌..

پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

بۆ كۆچی دوایی شه‌كیب عه‌قراوی

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی هه‌ڤاڵی خوالێخۆشبوو شه‌كیب عه‌قراوی

خه‌مباربووین به‌ بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی سه‌ركرده‌ و هه‌ڤاڵی تێكۆشه‌ر ( شه‌كیب عه‌قراوی) ئه‌ندامی لیژنه‌ی مه‌ركه‌زی و به‌رپرسی ده‌زگای پاراستن له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی مه‌زنی ئه‌لولدا، به‌و بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و ته‌واوی خانه‌واده‌وكه‌سوكاری خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین و ئومێده‌وارین خوای گه‌وره‌ سه‌بروئارامی ودڵنه‌وایی به‌ ئێوه‌و هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ.

خوالێخۆشبوو خه‌باتكارێكی دیار بوو، جێپه‌نجه‌ و هه‌وڵ و خه‌بات و كۆششه‌كانی له‌پێناو گه‌له‌كه‌مان مایه‌ی رێزو پێزانین و له‌یاد نه‌كراوه‌..

جارێكی دیكه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ ئێوه‌وبنه‌ماڵه‌ و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و داواكارین له‌ خوای گه‌وره‌ گیانی هه‌ڤاڵی كۆچكردومان بخاته‌ به‌ر ره‌حمه‌ت و دلۆڤانی خۆیی و به‌به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات..

انا لله وانا الیه‌ راجعون

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

24/10/2017

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.