Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:40

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل: پێویستە جیھان کوردەکان لە ھەڕەشە بپارێزێت

کورد ھەم لە ئاستی نەتەوەیی و ھەم لە ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیشتووە
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل: پێویستە جیھان کوردەکان لە ھەڕەشە بپارێزێت
کوردستان TV
100%


بنيامين ناتانیاھۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جارێکی دیکە ھاوسۆزیی خۆی و وڵاتەکەی بۆ گەلی کوردستان دەردەبڕێت و رایدەگەیەنێت، پێویستە جیھان کوردەکان لە ھەڕەشە بپارێزێت.

لە میانەی وتارێکیدا لە ساڵوەگەڕی تیرۆرکردنی ڕێھاڤام زێڤی، وەزیری پێشووی گەشتیاری ئیسرائیل، کە ساڵی 2001 لە لایەن فەلەستینییەکانەوە کرایە ئامانج، ناتانیاھۆ ڕایگەیاند، ئەوان ھاوسۆزن لەگەڵ گەلی کوردستان بۆ ھیواکانیان.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرای کرد، کە رێهاڤام زێڤی لە ساڵی 1960 لە چوارچێوەی ئەرکێکی تایبەتدا سەردانی کوردستانی کردبوو و سەرپەرشتیی دامەزراندنی نەخۆشخانەیەکی سەربازی کردووە. 

ھەر ئەم سەردانەشی وایکردووە ئەم کەسایەتییە سیاسییەی ئیسرائیل ھاوسۆزی بۆ گەلی کورد و خەباتی چەندین سەدەیان بۆ مافەکانیان پەیدا بکات.

بە گوتەی نەتانیاھۆ، ھەر ئەو کات کوردەکان دۆستایەتییان بۆ ئیسرائیل نیشان داوە و ئەم ڕۆحییەتە تا ئەمڕۆش بەردەوامە.

ھەروەھا سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: کورد ھەم لە ئاستی نەتەوەیی و ھەم لە ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیشتووە و پێویستە جیھان کار بکات بۆ ئاسایش و داھاتووی کورد.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.