Erbil 11°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 10:21

نێچیرڤان بارزانی و کۆبیش وه‌ستاندنی جموجۆڵه‌ سه‌ربازییه‌کان دووپات ده‌که‌نه‌وه‌

ده‌بێت جموجۆڵه‌ سه‌ربازییه‌كان بوه‌ستێنرێن چونكه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌دا نییه‌
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 24/10/2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز یان كۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز كۆبیش نیگه‌رانیی خۆی سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی ڕابردووی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن گرژی و ئاڵۆزییه‌كان و جموجۆڵه‌ سه‌ربازییه‌كانی عیراق بوه‌ستێنرێن و هه‌موو لایه‌ك دان به‌خۆیاندا بگرن.

دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كۆتاییهێنان به‌م بارگرژییه‌، زه‌مینه‌سازییه‌كی گونجاوه‌ بۆ گفتوگۆ و دیالۆگ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هیوای خواست ئه‌و كرده‌وانه‌ چیتر نه‌بنه‌ هۆكاری ئاواره‌بوونی خه‌ڵك.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ تاكه‌ چاره‌سه‌ر دیالۆگ و گفتوگۆیه‌كی جددییه‌ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان پێش و دوای ڕیفراندۆمیش هه‌میشه‌ خوازیاری ئه‌نجامدانی‌ دیالۆگێكی جددی بووه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا و له‌مباریه‌وه‌ ڕۆڵی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی هاوپه‌یمانی بۆ زه‌مینه‌سازی به‌ پێویست زانی.

به‌ڕێزیان دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت جموجۆڵه‌ سه‌ربازییه‌كان بوه‌ستێنرێن چونكه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌دا نییه‌ و كێشه‌كان زیاتر ده‌كات، ئاماده‌یی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ دیالۆگێكی جددی له‌گه‌ڵ به‌غدا دووپات كرده‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.