Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 04:44

له‌ موسڵ گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایه‌وه‌

رووفاتی 170 مەدەنی تێدایە
کوردستان TV
100%

بەرپرسی بەڵگەی تاوانەكان لە فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵ، موقەدەم عەنبەر محەمەد جابری رایگەیاند، هێزە عێراقییەكان، گۆڕێكی بە كۆمەڵیان لە باشووری پارێزگای نەینەوا دۆزییەوە كە رووفاتی 170 مەدەنی تێدایە.

لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، عەنبەر محەمەد جابری گوتی: هێزێكی ئەمنی لە پۆلیسی فیدرال تایبەت بە كارەكانی بەدواداچوونی تاوانەكان و دوای كۆكردنەوەی زانیاری كە بۆ ماوەی سێ‌ مانگ بەردەوامە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، گۆڕێكی بەكۆمەڵیان لە نزیك گوندی ئەلبوسێف باشووری پارێزگای نەینەوا دۆزییەوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا كە هێزە ئەمنییە هاوبەشەكان گۆڕەكەیان هەڵدایەوە كە رووفاتی 170 مەدەنیان تیایدا و سەرجەم رووفاتەکانیان دەرهێنا.

عەنبەر محەمەد جابری، داعشی بە كوژرانی ئەو 170 مەدەنییەی تاوانبار كرد لەو كاتەی شاری مووسڵ و ناوچەكانی دەورووبەری لەژێر كۆنتڕۆڵی ئەو رێکخراوەدا بوو.

بەرپرسی بەڵگەی تاوانەكان لە فەرماندەیی پۆلیسی فیدرال ئەوەشی ئاشكرا كرد، بە پێی لێكۆڵینەوە بەراییەكان دەركەوتووە كە سەرجەم رووفاتی ناو گۆڕە بە كۆمەڵەكە بە دەستڕێژی گوللـە كوژراون كە ماوەی ساڵێك بەسەر كوژرانیان تێپەڕیووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.