فەرماندە لە هێزەکانى پێشمەرگە لە میحوەرى مەخموور، لیوا زریان شێخ وەسانى رایگەیاند: هێرشى حەشدى شەعبى بە پاڵپشتى سوپاى عێراق لە میحوەرى مەخموور لە لایەن هێزەکانى پێشمەرگە تێکشکێنراوە و زیانى زۆرى گیانى و ماددیشیان بەرکەوتووە.
زریان شێخ وەسانی، فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری مەخموور رایگەیاند: ئەمڕۆ لە سنووری مەخموور هێزە عێراقیەكان هێرشیانكردە سەر سەنگەرەكانمان، بەڵام هێرش و پێشڕەویەكەیان تێكشكێندرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەیەك هەمەر و ئۆتۆمبێلی چەكدارانی حەشدی شەعبی سوتێنران، ژمارەیەك چەكداری حەشدی شەعبی و سوپای عێراق كوژران.
شێخ وەسانی گوتیشی برینداره‌كانی حه‌شد و سوپا به ئۆمبڵنسی خۆمان گهیاندنمانه نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ بكرێت، هه‌ر لێره‌وه‌ش پێمان راگه‌یاندوون وه‌ره‌ن كوژراو و برینداره‌كانی خۆتان ببه‌نه‌وه.
شێخ وەسانی گوتشی: ئێمه وه‌كو ئه‌وان نین رێز له برینداره‌كان و كوژراوه‌كان ده‌گرین.
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.